چەند تابلۆیەک لەژیانى بانگ خوازێک بۆ خوا
د. محمد سید نورى بازیانی
بانگ و بانگخوازى کارى پێغەمبەران و شوینکەوتوانیانە، کە مەزنترین کارە پاش ئیمان وباوەر.. ئەوەتە خواى گەورە دەفەرموێت (ومن ڕحسن قولاً ممن دعا الى الله وعمل ێالحاً وقال إننی من المسلمین)
بەڵێ چاکترین ووتە بانگخوازیە بۆ رێگەى خوا کە هەمووى بەختەوەرییە، بەختەوەرى دونیاو قیامەت، بەڵام ئەوەى جێًگاى سرنج و ڕامانە ئەوەیە ئەم بانگەوازە وەک پێویست بۆ خوا ناکرآ.. یان بەهۆى شارەزانەبوون بە ئەسڵى بانگەواز، یان بەبآ لەبەرچاوگرتنى واقیع وبارو دۆخى بانگکار.. لەبەر ئەو دوو هۆیە بە پێویستمان زانى هەر جارەو باسێک یان چەند تابلۆیەک بخەینە بەر چاوى خوێنەرانى خۆشەویست کە رووداوى هەقیقى واقیعییە لە ژیانى بانگخوازیمان بۆ خوا، هەر جارەو تابلۆیەک پێشکەش دەکەین، بەمەبەستى سوودوەرگرتن و بەرچاو روونى، والله من وراء القێد.
تابلۆى یەکەم:
لە ساڵى 1983 تاکو 1988 وەک بانگخوازێک لە دێهاتەکانى ناوچەى بازیان بانگخوازیمان بۆ خوا دەکرد ، چونکە ئامادەیمان نەبوو سەربازى بۆ رژێمى ێەدام بکەین و بەشدارى لە قادسیەکەیدا بکەین، چونکە ئەو ناوچانە لەژێر کونترۆڵى میریدا نەبوو.
هەر لە سەرەتاى دەرچونمان بۆ بازیان خزمان گوندێکیان بۆ دەستنیشان کردم، ئەو گوندەش گوندى خاڵدان بوو، کە کاتژمێرێک لە جادەى سەرەکى کەرکوک سلێمانى دوور بوو، ئاغا دآ بوو، دانیشتوانى جوتیار بوون، زیاتر خەریکى چاندنى توتن و مەرەزە (برنج) وشمڵى بوون، چوارێکى بەروبوومیان بە ئاغا دەدا..
تەنها لەبەر خوا بوکى تازەو وەزیفەو شارە خۆشەویستەکەمان کەرکوکمان بەجآ هێشت، براگەورەکەمان ( ئەمیر) پآى ووتین : ئەگەر لەبەر خواو بانگەوازى خوا دەردەچن، ئەبآ ئەو راستییە لەبەر چاو بگرن، کە لەگەڵ یەکەم هەنگاونان چاوەنواڕى هەنگاوى دووەم نەبن و شەهیدبن وخوا بەشەهید قبوڵتان بکات، چونکە ئەو سەردەمە ئەم سەر تا ئەوسەرى ناحیەى بازیان کە زیاتر لە 70 گوند دەبێت تەنها دوو مەلاى تێدا مابوو، زۆربەى مزگەوتەکان بآ مامۆستا بوون، بەڵکو زۆر لەمزگەوتەکان تەنانەت نوێژى تێدا نەدەکرا، بۆیە وەزعەکە زۆر سەخت بوو ، تەنانەت لەسەر زۆرێک لەمزگەوتەکان نوسرابوو ( مارکس و لینین دەکوردێنین).. بۆیە ئامۆژکارى ئەمیرەکەمان ئەو ئایەتەى خستەوە یادمان کە خواى باڵادەست دەفەرمووآ :
[ وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا] (سوره تى النساء ئايةتى 100).
ئەم ئامۆژگارییە بەردەوام لەبەر چاومان بوو کە ئێَمە دەبێت خۆمان بەخوا بفرۆشین بۆ ئەوەى بانخوازى چاک بین دەبێت لەمردن سڵ نەکینەوەو لەپێناو ئەو بانگەوازەدا خۆشەویسترین شت بکەینە قوربانى.
بانگخواز ئەگەر وانەبآ ئەوا چاوەنواڕى گەشەسەندنى بانگەوازەکەى نەبآ..
تا تابلۆیەکى دى بەخواتان دەسپێرین....
تابلۆى دووەم:
پێش دەرچونمان بۆ گوندى خاڵدانى بازیان خێزانم پرسیارى لێکردم ( تۆ دەچیت بۆ ئەو ناوچانەى دەسەڵاتى سەددامى لێ نییە، بەچى دەژێیت..؟ ئێمە موچەمان هەیە..؟!.. لەو دێهاتانە چ کارێک دەکەیت..؟ ئێمە بۆ کآ بەجێ دەهێڵى..؟).. بەڕاستى ئەمە یەکەمین تاقیکردنەوە ى راستەفینە بوو بۆ ئێمەى بانگخواز بۆ خوا..
لەوەڵامى خیزانمدا ووتم : ئێمە لە پێناوى زاتێکدا کۆچ دەکەین کە رۆزى و رزقى هەموو خەلقەندەکانى لە ئەستۆى خۆى گرتووە ( وما من دابەٍ إلا وعلى الله رزقها)، بۆ زاتێکیش بەجێتان دەهێڵین کە ( لا تضيع ودائعه)، واتا: ( ئەو ئەمانەتەى لەلاى دادەنێیت، بزر نابێت).
ئەم ووتەیەیى ئێمە وورەى خێزانمى بەرزکردەوە و وایلێکرد خۆى تەسلیم رەحمى خواى گەورە بکات و رازیبێت بەو بڕیارەى کە ئێمە داومانە..
ئەوەى جێگاى ئاماژەپێکردنە لێرەدا ئاماژەى بۆ بکەین ئەوەیە، کاتآ سەردانى حاجى فاتیحى خاڵمم کرد ( خواى گەورە لێى خۆش بێت) بۆ خواحافیزى، دەستى بۆ گیرفانم درێژ کردوو (50) دینارى خستە بەرکمەوە.. ( 50) دینارى ساڵى 1983 قیمەتى خۆى هەبوو.
لەم تابلۆیەدا ئەو راستییە دەدرەوشێتەوە، کە بانگخواز بۆ خوا دەبێت لەبەر رەزامەندى خوا و بۆ ئەوەى بانگەوازى پەکى نەکەوآ ئامادەیى ئەوە لەخۆیدا دروستبکات واز لە ماڵى دونیا بهێنى ئەگەر پێویست بکات، هەروەها خێزان و ماڵ و منداڵ بە خوا بسپێرآ وبەجێیان بهێڵآ، خوایەک هەر خۆى سەرپرشتیارو یارو یاوەرە، هەروەها هەر لە دونیادا ئەگەر نیەتى بانگخواز بۆ خوا بێت کارئاسانى بۆ دەکرآ و پاداشت دەدرێتەوە ، وەک ئەوەى من لە بڕواى ئەوەدا نەبووم پێش دەرچوونم مووچەى مانگێکى پێش وەختە وەرگرم.
تا تابلۆى سێیەم بەخواتن دەسپێرم.
تابلۆى سێیەم:
خوا یارو یاوەرە
بۆ جێبەجێکردنى فەرمانی برا گەورەکەمان ( ئەمیرەکەمان) لە ساڵى 1983 بەرەو تیرمناڵى کەرکوک سلێمانی هەنگاومان نا، لەڕێگەدا مامۆستا وریاى هاوڕآ و هاوبیرو خۆشەویستم بینى کە هەر بۆ هەمان مەبەست دیاربوو ملى رێگاى گرتبوو بەڵام بۆمان نەبوو وتوو وێژ لەگەڵ یەکتردا بکەین، لە دوورەوە تەماشاى یەکمان کردو بزەخەنەیەک لەسەر لێوى هەردووکمان بوو، وەک ئەوەى بە زووبانى حال خواحافیزى لە یەک بکەین و ورەى یەک بەرز کەینەوە، چونکە ئەوەى شایانی باسە مامۆستا وریاش زۆر نەبوو دایکى ( انسى) خواستبوو، واتە تازە زاوابوو..
سوارى ئۆتۆمۆبیلى کەرکوک سلێمانى بووین، بەڵام ئەوەم هاتەوە یاد کە لەدانیشتنێکدا مامۆستا وریا پآى ووتبوم ئەگەر فەرمانى دەرچوونەوەمان بۆ شاخ بۆ دەرکرا، وەرە بۆ شارباژێڕ گوندى گوێزە رەش من لەوآ مامۆستام کارئاسانی باشت بۆ دەکەم بەیەکەوە ئەم بانگەوازى خوایە دەگەێنین بە دانیشتوانى ئەوآ چونکە خەڵکەکە زۆریان بیروباوەڕى بێدینى رووى تێکردوونە، ئەوەى شایانی باسە مامۆستا محمد شارەزووریش هەر لەو ناوچەیە بوو.. بەڵام ئێمە پێمان ووتراوە نابێت قسەو ووتووێژ لەگەڵ یەکتردا بکەین جا با فەرمانى برا گەورەکەمان جێبەجێبکەین گەرچى ئەم دەرفەتەش لە دەست دەردەچآ.
گەیشتینە سلێمانى، بەرەو ماڵى حاجى حمیدى چۆڵمەکى خزمى باپیرم ( باوکى دایکم) رۆیشتین، زۆر بەخێرهاتنیان لێکردن، پاش ئەوەى ئاگادرام کردنەوە کە پێویستم بە ئۆتۆمۆبیلێکى کرآ هەیە بمگەێنێتە گوێزە رەشى شارباژێر، چونکە نامانەوآ سەربازى بۆ رژێمى (بەعس) بکەین کە لە شەڕێکى خوێناوىیە لەگەڵ ئێرانا، حاجى و حەپسەى خێزانی خوالیآخۆش بێت ووتیان: هەرگیز رازی نین ئێوە بچن بۆ شارباژێڕ، چونکە ئەو ناوچەیە زۆر سەختە و لە سەرەتاى زستانەوە بەفر رێگاى دەگرآ، ئێوەش ژن و مێردێکى تازە ئەزموون و نەشارەزا لە وەزعى ئەو ناوچەیە، زۆر ژیان زەحمەت دەبێت بۆتان و دەستى ئێمەش بەزەحمەت دەگات پێتان، ئێمە وا بەباش دەزانین یەکێک لەم دێیانەى ناوچەى بازیان بۆ خۆتان هەڵبژێرن ( یان چۆڵمەک کە خانووى خۆمان لەوآ بەتاڵەو نۆژەنى دەکەینەوە بۆتان یان دیآى خاڵدان، کە لەویش خزم و کەسى خۆمانى لێیە)، بەڵام حەپسەخان ووتى: وەڵاە حاجی من چۆڵمەک بەباش نازانم چونکە لە جادەوە نزیکە جێش و جاش بە ئاسانى دەستى پێیان دەگات، بەڵام خاڵدان زۆر باشە کوێرە دێیە..
ئەوجا حاجى حمید ووتى: زۆر باشە، بە شوێن حاجى حەمەدەمینى پورزام لەخاڵداندا دەنێرم ، تاکو خانوێکى لایق بە محمد و خێزانەکەی دروست بکات.
لەم تابلۆیەدا چەندەها وانەى گەورە فێردەبین:
1- جێبەجێکردنى فەرمانی براگەورە لەسەرووى هەست و نەستەکانە، چونکە ئێمەو مامۆستا ووریاى شەهید خوا بەشەهید قەبووڵى کردبآ لەگەڵ ئەوەى زۆر یەکمان خۆش دەویست وە لە یەک رێکخراودا کارمان دەکردو راوێژیمانیش بە یەکەوە هەبوو، بەڵام چونکە پێمان ووترابوو هەر یەکەو فەرمانى تایبەتى بۆ دەر کراوە نابێت هیچ کاممان لەلاى ئەوى دى بیدرکێنى مەگەر بە فەرمان نەبێت. ( واتە پیرۆزى گوآ رایەڵى لە ئیسلامدا).
2- گرنگى راوێژ بە کەس و کارى جێگاى متمانە، وەک راوێژکردنمان لەگەڵ خانەوادەى حاجی حەمید وحەپسەخانى خێزانی و زرنگى ئەو ئافرەتە، هەڵبژاردنى جێگایەک کە لە تابلۆکانى داهاتوودا بە زمانى ئەمڕۆى ستراتیج چ رۆلێکى دەبێت
3- خوا یارو یاوەرى بانگخوازانە ئەگەر بە دڵسۆزى خۆیان تەسلیمى خوا بکەن..
چەندەها وانەى بە نرخى دى کە خوێنەر بۆ خۆى دەتوانآ دەریبێنآ.